٨ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٠
گفتوگۆی تەلەفۆنیی فواد حسێن و جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە فواد حسێن هاوتای عێراقی خۆیەوە گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد جەواد زەریف , وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە گرت.

لەو پەیوەندییەدا زەریف وێڕای پیرۆزبایی لە فواد حسێن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە تەواوکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی.

زەریف هەروەها جەختی کردە سەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق.

342/